نیکۆلا تێسڵا
لەنێوان ھەموو مرۆڤەکانی پێش خۆی و سەدەی ئێستا و داھاتوو تاکە کەسە زۆرترین
داھێنانی ھەبووبێت، بۆیە ئەگەر سەیری مێژووی بکەین و سەیری ئێستا بکەین ھەرگیز
کەسێکی تری وەکو ئەو نادۆزرێتەوە، بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە ٧٥٠ داهێنانی دیاری
ھەیە بەڵام زۆرێکیان لە ساڵی ١٩٤٣ دوای مردنی تا ئێستا نازانرێت، تەنھا حکومەتی
ئەمریکا و دەزگاکانی سی ئای ئەی و ئێف بی ئای دەزانن و ھەروەھا بەشێکیان ھەرگیز خۆیشی
ئاشکرای نەکردووە تەنھا ئاماژەیەکی کەمی پێداون.
داھێنانێکی شێتانەی نھێنیی تێسلا
بریتی بوو لەOscillator کە بە شێوەیەکی میکانیکی لەرەلەر دروست دەکات و ناونرابوو Tesla Oscillator،
لە رێگەی ئەم جۆرە داھێنانە دەتوانرێت بوومەلەرزەی دەستکرد ئەنجام بدرێت و بۆ یەکەمجار
لە ساڵی ١٨٩٣دا دروستی کرد، لەرەلەرکەری کارەباییی میکانیکی کە لە ڕێگەی وزەی
بەھەڵمبوونی کارەبایییەوە بەرھەم دێت، دوای چەند ساڵێک لە ژیانی ئەوەی راگەیاند
بەھۆی یەکجار تاقیکردنەوەی ئەم ئامێرە کە دروستی کردبوو، لە ساڵی ١٨٩٨دا لە شاری
نیویۆرک تاقی کردبوویەوە بووە ھۆی بوومەلەرزەیەک، پاش بڵاو بوونەوەی ھەواڵەکە ناونرا
ئامێری بوومەلەرزەی تێسلا Tesla earthquake machine .
داھێنانە دیارەکانی تێسلا کە لە ژیانی ئەمڕۆدا بەکاردێن: تەزووی گۆڕاو، دەستگرتن بەسەر ڕووناکیدا، تیشکی ئێکس، ڕادیۆ و شەپۆلی ڕادیۆیی، ماتۆڕی کارەبایی، ڕۆبۆت، لەیزەر، پەیوەندییە بێ وایەرەکان، وزەی بێ وایەر، وزەی ئازاد و خۆڕایی، سیستەمی گۆڕین و کەشوھەوا، مایکرۆوەیڤ، تەلەفزیۆن، کۆیڵی تێسلا، ڕادار، مایکرۆسکۆپی ئەلیکترۆنی، گڵۆپی نیۆن، گڵۆپی فلۆرین
خەسڵەتێکی سەیری تێسڵا ئەوەبوو، لەگەڵ
ژمارە ٣دا پەیوەندییەکی سەیری ھەبوو بە جۆرێک ٣ جار دەستی دەشۆرد یان ٣ جار
بەدەوری باڵاخانەیەکدا دەسووڕایەوە پێش ئەوەی بچێتە ناوی.
زۆر ڕقی لە مرواری بوو، بەجۆرێک
خەریک دەبوو شێت بێت کە دەیبینی، ھەر ژنێک مرواریی بەکارهێنابێت تێسلا قسەی لەگەڵ
نەکردووە و نەشزانراوە لەبەرچی ئاوا ڕقی لێیەتی.
تێسلا ژیانی پڕ و لە مەینەتی و
ئازار، ژنیشی نەھێناوە، ژیانی ھاوسەرییەتی بە ھیچ جۆرێک بۆ ئەم رێک نەدەکەوت، پێی
وابوو ئەگەر زانایەک هاوسەرگیری بکات ئەوا داھێنانی گەورەی بۆ ناکرێت.