كازویۆشی
ناوێکی دیاری ژاپۆنە و لە ئێستادا لە تەمەنی 58 ساڵیدا بەردەوامە لە یاریکردن.
كازویۆشی میۆرا
ئەو یاریزانە ژاپۆنییەی ساڵی 1986 دەستی بە یاریکردن کرد و یەکێکە لە باشترین
یاریزانەکانی مێژووی وڵاتەکەی کە لە ساڵەکانی 1992 و 1993 دووجار بەباشترین
یاریزانی ژاپۆن دیاریکراوە، لە ئێستادا و لە ساڵی 2025 هێشتا بەردەوامە لە
یاریکردنی پیشەگەری و لە ریزەکانی ئەتلەتیکۆ سوزوكا یاریدەکات.
کازویۆشی لە
ئێستادا تەمەنی 58 ساڵە، لە یاری رابردووی یانەکەی به‌رامبه‌ر یۆكۆهاما له خولی
پله چواری ژاپۆن وەک یاریزانی یەدەگ به‌شداری كرد و تێیدا یارییەکەشیان بردەوە.
یاریزانەکە
دوای یارییه‌كه لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی كیۆدۆی وتی: هیوادارم بتوانم جارێكی تر
یاری بكه‌م و كه‌سایه‌تی خۆم نیشان بده‌م، به‌هۆی پشتیوانی هه‌مووانه‌وه توانیم
بگه‌رێمه‌وه یاریكردن، چاوه‌ڕوانی باشتركردنی ئاستم ده‌كه‌م له‌م یارییه‌وه.
میورا یه‌كه‌م
یاری خۆی له‌گه‌ڵ سانتۆس له خولی به‌رازیل له ساڵی 1986 كرد، پاش ئەوەش یاری بۆ
چەندین یانەی تر ئەنجامداوە و ساڵی 1990یش بانگهێشتی هەڵبژاردەی ژاپۆن کرا و لە
ماوەی یاریکردنی بۆ هەڵبژاردەکە بەشداری لە 89 یاریدا کرد و 55 گۆڵیشی تۆمارکرد.