پەرواس حسێن
نوێترین بەرهەمی بەناوی "ناپرسم" بڵاوکردەوە.
بەرهەمە
نوێیەکەی خانمە هونەرمەند، پەرواس حسێن لە ئاوازی سوهراب جولە و تێکستی خەندە ئیسماعیلە،
لەلایەن یوسف ستارەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
پەرواس حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە قەڵادزێ لەدایکبووە،
لە ئێستادا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە ساڵی ٢٠١٣ بەشداریی لە بەرنامەی عەرەب ئایدڵی
کەناڵی mbcدا كرد، توانیی تا قۆناغەکانی پێش كۆتایی بەردەوام بێت، لە ئێستادا خاوەنی
کلیپ و بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی.