دەرهێنەری ئێرانی ئەسغەر فەرهادی بە شێوەی هاوبەش
لەگەڵ یۆهۆ کوسمانن خەڵاتی ٧٤مین فێستیڤاڵی کانیان بردەوە.
ئاژانسی میهر ئاشکرایکردووە، ئەسغەر فەرهادی دەرهێنەری
براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆپ چەندین خەڵاتی سینەمایی تر، توانی ئەمجارەش
لە فێستیڤاڵی کاندا خەڵات بباتەوە.
لە ٧٤مین فێستیڤاڵی کان ئەسغەر فەرهادی بووە براوەی
خەڵاتی کان بۆ فیلمی "قارەمان"، ناوبراو لەگەڵ یۆهۆ كۆسمانین ی فنله‌ندی
كه ده‌رهێنه‌ری فیلمی" كۆمبارتمێنت نه‌مبه‌ر 6" هه‌مان خه‌ڵاتیان وەرگرتووە.
فه‌رهادی ته‌مه‌ن ٤٩ ساڵ له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی
ڕایگەیاندووە، هیچی نه‌كردوه ته‌نیا فیلمه‌كه‌ی نوسیوه‌ته‌وه و وێنه‌ی گرتووه،
له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و بار گرانیانه‌ی بۆ كاره‌كانی هاتووەته پێشه‌وه و له‌ڕێگەیی
وروژاندنی پرسیاره‌كان هێشتا هیوای ئه‌وه‌ی هه‌یه بتوانێت چاكسازی له كۆمه‌ڵگاكه‌یدا
بكات و ئاستی ڕۆشنفكری ئێرانیه‌كان باشتر ببێت.