ژنێکی چینی بە هەزار کیلۆ پیاز سزای خۆشەویستەکەی دەدات

PM:01:11:13/06/2025

4664 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی چینی هەزار کیلۆ پیازی کڕیوە و بۆ خۆشەویستەکەی پێشووی ناردووە، لەسەری نووسیوە "زۆر گریام، ئێستا نۆرەی تۆیە!"

ئەو ژنە ناوی ژاوە و بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، دوای سەیرکردنی مۆبایلەکەی بۆی دەرکەوتووە خۆشەویستەکەی فێڵی لێدەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە دوای جیابوونەوەکەیان کە زۆر دڵتەنگبووە و چەند ڕۆژێک گریاوە، لەکاتێکدا خۆشەویستەکەی بەردەوام بووە لە چێژوەرگرتن لە ژیان بەبێ بچووکترین خەم و پەشیمانی.

جێگەی باسە ژاوە ئەمەی بە نادادپەروەرانە زانیوە، بۆیە بڕیاریدا ئەویش بگریێنێت بە ناردنی تەنێک پیاز بۆ ماڵەکەی، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو کاردانەوەی خۆشەویستەکەی بوو کە پیازەکەی بە زیاتر لە هەزار یوان فرۆشتەوە کە دەکاتە ١٤٧ دۆلار.

ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی خەڵکی لێکەوتەوە و بە سەیرترین شێوەی تۆڵەسەندنەوە باسیان دەکرد، بەشێکیشیان کاردانەوەی خۆشەویستەکەی بە کۆمیدی ناودەبرد.