گەڕان و دۆزینەوەی کەسێک بۆ هاوبەشی ژیان ئاسان نییە و
قورسترین دۆخە کە ڕووبەڕووی خانمان و کوڕان دەبێتەوە، کاتێک ئەو کەسە دەدۆزیتەوە
گرنگە سێ پرسیار لە خۆت بکەیت بۆئەوەی دڵنیابیتەوە کە کەسە گونجاوەکەیە.
ماڵپەڕی بۆڵد سکای هیندی لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، هەندێک پرسیار هەیە
پێویستە لە خۆتی بکەیت بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە ئەو کەسەی دەتەوێت هەستی خۆشەویستی بۆ
دەرببڕیت یان هاوسەرگیریی لەگەڵدا بکەیت ئایا کەسە گونجاوەکەیە، هەر بۆیە ئەم سێ
پرسیار لە خۆت بکە:
یەکەم: ئایا ئامانجەکانتان نزیکن لە یەکترییەوە؟ چ دارایی یان دەروونی بێت.
دووەم: ئایا خووەکان و شێوازی ژیانتان نزیکە لە یەکترییەوە؟
سێیەم: ئایا پێشبینی ئەوە دەکەیت کە بتوانیت
تەواوی ژیانت لەگەڵ ئەودا بەسەر بەریت؟