بەهجەت یەحیا بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

PM:04:22:02/06/2025

2780 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ بەهجەت یەحیا نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی " بەس نیە تۆ هەیت" بڵاودەکاتەوە.

بەهجەت یەحیا لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند نوێترین بەرهەمی بەناوی "بەس تۆ هەیت" بڵاودەكاتەوە، نوسیویەتی " بەرهەمی نوێ بۆ یەکەمجار ، بەو هیوایەی بتوانێت لەدڵی ئێوەی ئازیزدا جێگایەك بۆ خۆی بکاتەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 5.6.2025 کاتژمێر حەوتی ئێوارە بەکاتی کوردستان و کاتژمێر شەشی ئێوارە بەکاتی ئەوروپا، گۆرانیەکی نوێمان بەناوی (بەس نیە تۆ هەیت) لێرەوە پەخش دەبێت".

بەهجەت یەحیا هونەرمەندێکی دیاری باشووری کوردستانە و لە ساڵی ١٩٦٥ لە گەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە تەمەنێکی بچووکدا خۆشەویستی بۆ گۆرانی و مۆسیقا گەشەی کردووە و یەکەم گۆرانی خۆی لە ساڵی ١٩٨٥ تۆمار کرد و دەستیکردووە بە چالاکی هونەری،بەدرێژایی ژیانی هونەری چەندین کۆنسێرتی لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا ئەنجامداوە، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.