بۆ یەکەمجار براد پیت باسی جیابوونەوەی لە ئەنجلینا جۆلی دەکات

PM:02:06:29/05/2025

28812 جار خوێندراوەتەوە

ئەستێرەی جیهانی براد پیت بێدەنگی خۆی شکاند سەبارەت بە جیابوونەوەی لە ئەکتەری ناوداری ئەمریکی ئەنجلینا جۆلی کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ بە فەرمی کۆتایی پێهات، دوای چەندین ساڵ لە ناکۆکی یاسایی کە لە دوای جیابوونەوەیان لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بەردەوام بوو.

براد پیت لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەیدا لەگەڵ گۆڤاری " GQ"، پیتی تەمەن ٦١ ساڵ باسی لە پڕۆژەی فیلمی داهاتووی خۆی کرد سەبارەت بە پێشبڕکێی فۆرمولا وەن و بە کورتی دەستی خستە سەر بابەتی جیابوونەوەکە، ڕەتیکردەوە کە جیابوونەوەکە وەک بەشێکی سەرەکی خۆی باسی بکات و رایگەیاند " نا، پێموانییە ئەوە شتێکی گەورە بووبێت، ئەوە تەنها پرۆسەیەکی یاساییە کە تەواو بووە".

جێگەی باسە ئەنجلینا جۆلی لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٦ داوای جیابوونەوەی کردووە، ئەمەش دوای ڕووداوێکی مشتومڕاوی لە فڕۆکەیەکی تایبەتدا کە گوایە پیت ئازاری خۆی و منداڵەکانیان داوە بەڵام دوای لێکۆڵینەوەیەکی درێژخایەن هیچ تۆمەتێک لە دژی تۆمار نەکراوە.

هەرچەندە براد پیت لە چاوپێکەوتنەکەدا خۆی لە پشتڕاستکردنەوەی وردەکارییەکانی یەکلاییکردنەوەی جیابوونەوەکە بەدوور گرت، بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لە خۆی لە مانگی ئازاردا رایگەیاندبوو کە ئەو ئەکتەرە بە جیابوونەوەکە ئاسوودەیە و هەست بە ئارامی دەکات لەنێو هاوڕێ و خۆشەویستەکانیدا.