نازدار گۆرانییەکی محەمەدی ماملێ نوێدەکاتەوە

PM:08:14:22/05/2025

5148 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەند نازدار جزیری نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی ێوانە" بڵاوکردەوە.

بەرهەمی "دێوانە" دەبێتە سێیەمین بەرهەمی نازدار لە ساڵی ٢٠٢٥، کە ئەم بەرهەمە پێشتر هونەرمەندی کۆچکردوو محەمەد ماملێ وتوویەتی، بەرهەمەکەی نازدار میوزیکی لەلایەن میرزا ئیزەد پەنا و ساسان سەمەدی بۆ دانراوە، وەزیر خالید پرۆدیوسەری بەرهەمەکەیە.

نازدار حەسەن بۆتان ساڵی ١٩٨٧ لە جەزیرەی بۆتان لە باکوری کوردستان لەدایكبووە ھونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردە، لە ساڵی ١٩٩٣ بەھۆی بارودۆخی سیاسی کوردستان و ململانێکانی حکوومەتی تورکیا خێزانەکەیان کۆچی کردوە بۆ ئەڵمانیا نازداریش لەگەڵ خانەوادەکەی منداڵی و گەنجێتی لە ئەڵمانیا بەسەربردووە، دواتر هاتووەتە ناو بواری هونەرەوە، ئێستا لە کوردستان خەریکی چەندین پڕۆژەی ھونەرییە و چەندین ڤیدیۆکلیپ و گۆرانی بڵاوکردووەتەوە.