هونەرمەندی دانیمارکی کۆرت وێستەرگارد، بە
دروستکردنی وێنەی پێغەمبەری ئیسلام "محەمەد" "د.خ" ناسرابوو،
لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی میدیا دانیمارکییەکان، کۆرت کە وێنەی
پێغەمبەری ئیسلامی بەشێوەی نەشیاو دروستکردبوو شەوی چوارشەممەی ڕابردوو لەکاتی
خەودا گیانی لەدەستداوە، ئەویش دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر بەدەست نەخۆشییەوە
ناڵاندبووی.
ئەو کاریکاتێریستە لە پشت ١٢ وێنەوە بوو کە لە
ڕۆژنامەی "Jyllands-Posten"
لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاویکردبووەوە لەژێر ناونیشانی "ڕوخساری محەمەد"، بە
هۆیەوە توڕەی مسوڵمانانی جیهانی لێکەوتەوە، بە جۆرێک ناڕەزای و توندوتیژی بەدواداهات.