ئافرەتانی تەمەن سییەکان بە قۆناغێکی جێگیری دەروونیی و
ئابوری و مێشکیدا تێدەپەڕن، دەست بە هەنگاوێکی نوێی ژیان دەکەن و پلانی نوێ دادەنێن،
چونکە تەمەنی بیستەکانیان بەجێهێشتووە کە تێیدا خەونی جیاوازیان هەبووە.
ماڵپەڕی لەها مەگەزین نوسیوویەتی، ئەمیرە حەبرایر پزیشک
و شارەزایی دەروونی ئاماژەی بەوەکردووە، تەمەنی ٣٠ ساڵی تەمەنێکی ئارامی و سوود وەرگرتنە
لە شارەزایەتییەکان کە لە ساڵانی پێشوودا بەدەستهێناوە و بۆ ساڵانی داهاتوو سوودی
لێوەردەگریت.
ئەو گۆرانکارییە نەرێنیانەی خستووتەتە ڕوو کە لە تەمەنی
٣٠ ساڵییەوە روودەدەن:
یەکەم: جێگیری دەروونیی
ئافرەتانی تەمەن ٣٠ ساڵییەکان هەست بە جێگری دەروونی دەکەن
و لە بیرۆکەی هەرزەکارانە و ماندوێتی دەروون ڕزگاریان دەبێت، ئامادەیی تێدایە بۆ پێکهێنانی
پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و تایبەتیی، چونکە لە قۆناغێکی پێگەیشتنی تەواودایە و دەتوانێت
بەرپرسیارێتی خۆی و ئەوانیتر لە ئەستۆ بگرێت
دووەم:رەفتار و هەڵسوکەوتی
تایبەت بە خۆی دەبێت
لە هەر شتێک لە ژیانیدا دەیکات چ لە بواری پۆشاک و دنیای
مۆدەدا بێت ستایل و شێوازی تایبەت بەخۆی دیاری دەکات، بە چەند ڕەفتار و دەرکەوتنی
دەناسرێتەوە و گەشەیپێدەدات.
سێیەم: لە هەڵەکانی پەند
وەردەگرێت
ئەو هەڵانەی لە ڕۆژانی هەزەکاریدا ئەنجامیداون پەندیان لێوەردەگرێت
و شارەزایی کەس و ئیش و هەڵەکان دەبێت.
چوارەم: هێز
ئافرەت لەو قۆناغەدا دەگاتە ئاستی هێز و زانینی خاڵی
لاوازی خۆی، بۆئەوەی بتوانێت کۆنترۆڵی خۆی بکات و بەسەر زۆر بارودۆخی جیاوازدا زاڵبێت،
زیاتر بە ڕێگەیەکی دروست و ئاقڵانی بیر دەکاتەوە و ڕەفتارەکانی دەنوێنێت، بەجۆرەش
وایلێدەکات ببێتە کەسێکی بەهێز و کاریگەر، لەگەڵ ئەوەشدا ئابورییەکی جێگیریان هەیە.
پێنجەم: زیرەکی
ئافرەت بوونەوەرێکی زیرەکە، ئاستی زیرەکی لەگەڵ هەڵکشانی
تەمەنی وگەیشتن بە تەمەنی سییەکان زیاد دەکات، ئافرەت٥ێک دەبێت زیاتر بەرگەی ڕوبەڕوبوونەوەکان
دەبێتەوە و کێسەکان چارەسەر دەکات، درک بە گرنگی ژیانی هاوبەش و پابەندبوون پێوەی
دەکات، زیاتر هاوسۆز دەبێت لە هەڵبژاردنی هاوبەشی ژیاندا وریا دەبێت و زیرەکانە و
ئاقڵانە دەبێت.
شەشەم:هەستەکانی زیاتر
گەشە دەکەن و پێگەیشتوو دەبێت
ئافرەتی تەمەن سییەکان زیاتر وابەستەی خۆی دەبێت و
ئاگاداری هەستەکانی دەبێت و گەشەسەندوتر دەبێت، بە جۆرێک دەتوانێت باشتر لە پێشوو
کەسێکی گونجاو بۆ ژیانی هەڵبژێرێت کە لەگەڵ کەسایەتیدا بگونجێت و لێوەی نزیک بێت،
بڕوای بەوە هەیە هاوبەشی ژیان واتە پاڵپشت و پەنابن بۆ یەکتر، ڕۆژەکانی بە خۆشەویستی
و بەختەوەری بەڕێبکات، ئەگەر کەسێکیلەو جۆرەی نەدۆزییەوە ئامادەیە بەبێ بوونی هاوبەشی
ژیان بە تەنیا بژی بەبێ ئەوەی هەستی بێزاری و کێشەی بۆ دروست ببێت.
ئ.ل