هونەرمەند دیاری قەرەداغی نوێترین بەرهەمی بەناوی "برینی من"
بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکە لە تێکستی هیوا قادرە و ئاوازی دیاری قەرەداغی خۆیەتی، میوزیکی
ئەفشین شوکرییە و لەلایەن شوان جەبارەوە کاری دەرهێنان بۆ ڤیدیۆکلیپەکەی کراوە.
دیاری قەرەداغی ساڵی
١٩٦٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، هونەرمەندێکی دیاری کوردە، خاوەنی ستایلی تایبەت
بەخۆیەتی لە گۆرانی وتندا، جگە لە ڤیدیۆ کلیپ و کۆنسێرت و گۆرانی تۆمارکراو، هەشت
ئەلبومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە بەناوەکانی (سەراب، عەشق لێرە، سەدەیەک بێ ئارامى،
بێدەنگى دەشکێنم، بۆنى خاک، نیشتمانێک لە گوڵ، سەردەمێکى تر ساڵى، ڕێى باران)، لە
هەردوو وەرزی بەرنامەی خۆشترین دەنگ لە کەناڵی NRT2 یەکێک بووە لە ئەندامانی لیژنەی بەرنامەکە.