چین بیر لە قەدەغەکردنی فیلمەکانی هۆڵیوود دەکاتەوە لە وڵاتەکەی

PM:05:36:08/04/2025

996 جار خوێندراوەتەوە

چین پلانی هەیە فیلمەکانی هۆڵیوود لە سینەماکانی وڵاتەکەی قەدەغە بکات و ئەمەش وەک وەڵامێکی بەهێز بۆ سەپاندنی باجەکانی ترەمپ، کە ئەمەش دەبێتە لێدانێکی گەورە بۆ فیلمەکانی هۆڵیوود بەتایبەتی کە پێشتر پشتیان بەم وڵاتە دەبەست بۆ داهاتی زیاتری فیلمەکانیان.

ڕۆژنامەنووسێکی چینی لە بەرنامەی ڕادیۆ ٤ی بی بی سی ڕایگەیاندووە، چین باجی زیاتر دەخاتە سەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەمریکا وەک سۆیا و رێگری دەکات لە هاتنی هەموو پەلەوەرەکانی ئەمریکا بۆ چین، هەروەها پلانیشی هەیە پەخشکردنی فیلمی ئەمریکی بۆ وڵاتەکەی قەدەغە بکات.

فیلمە ئەمریکییەکان لە ساڵی ڕابردوودا 585 ملیۆن دۆلاریان لە چین بەدەستهێناوە، کە دەکاتە نزیکەی 3.5%ی داهاتی چین و ئەمەش گەورەترین پشکی فیلمە بیانییەکانە.

قەدەغەکردنی فیلمە ئەمریکییەکان لە چین دەبێتە هۆی ئەوەی کە فیلمەکانی وەک Jurassic World: Rebirth،the Accountant 2و Mission Impossibleلە سینەماکانی چیندا سەدان ملیۆن دۆلار لەدەست بدەن، کە پێشتر تەنها فیلمی Avengers Endgame زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری لە سینەماکانی چین کۆکردبووەوە.