دوای بڵاو بوونەوەی
چەند دەنگۆیەک لەسەر ناجێگیری تەندروستی هونەرمەندی میسری عادل ئیمام و لە سۆشیال
میدیاکانی میسڕ، کوڕەکەی هەواڵەکەی ڕەتکردەوە و جێگیری تەندروستی باوکی خستەروو.
لە هەواڵێکی
ماڵپەڕی " eremnews" دا باس لە دۆخی
تەندروستی هونەرمەندی میسری عادل ئیمام دەکات، محمد عادل ئیمام دڵنیایی دەداتە هەوادارانی
باوکی و رایگەیاند "دۆخی تەندروستی باوکم باشە، هەموو ئەو دەنگۆیانە
رەتدەکەمەوە کە باس لە تێکچوونی تەندروستی باوکم دەکەن"
جێگەی باسە ئەم
دەنگۆیانە زیاتر بوون بە تایبەت دوایی ئەوەی ساڵانێکی زۆرە عادل
ئیمام وازیلە کاری هونەری هێناوە و لە چاوی کامێرەکان دوورکەوتووەتەوە.