هەیفا وەهبی هونەرمەندی
گۆرانیبێژی لوبنانی چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە نارنجۆکێکی بەدەستەوەیە،
وێنەکان مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
هەیفا وەهبی وێنەکانی
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیستاگرام بڵاوکردووەتەوە، تێیدا کراسێکی
کورتی چەرمی لەبەردایە بە ڕەنگی ڕەش و لەبەردمی دوو نارنجۆکی ئاڵتوونی دانراون، لەسەری نوسیوە "لەگەڵ کەمیک تونیدا بژی"
لە یەکێکی دیکە لە وێنەکاندا
هەیفا وەهبی دەرکەوتووە کە نارنجۆکێکی بەدەستەوەیە و لەسەر وێنەکە نوسیویەتی: تەنها
پێویستی بە یەک کرتەیە بۆ تەقاندنەوەی، ئەو تاکە شتە چییە کە دەتوانیت کۆنترۆڵی بکەیت
لە ژیانتدا؟.
هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٩
ساڵە و یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی، هەیفا وەهبی یەکێکە
لە ١٠٠ ئافرەتە شۆخەکانی جیهان، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە
دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.