تەماتە سەرچاوەییەکی گرنگی دەوڵەمەند بە ماددەی
خۆراکییە، لەگەڵ ئەو سوودانەی بە جەستەی دەبەخشێت، دەتوانرێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتی
هەڵوەرینی قژ سوودی لێوەربگیرێت، کە بەهێزی بە ڕەگی قژ دەبەخشێت و تاڵەکانی ئەستور
دەکات.
ماڵپەڕی میسراوی لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، بەکارهێنانی
ئاوی تەماتە یارمەتیدەرە لە مانەوەی قژ بە پڕی و ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات.
ئاوی چەند تەماتەیەک وەربگیرێت و بدرێت لە قژەکە،
بۆ ماوەی ٣٠ خولەک پێوەی بێت، دواتر بشۆرێت، بەو جۆرە قژەکە بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە،
چونکە تەماتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددەی لیکۆبین، ڕێگری لە هەڵوەرینی
قژەکە دەکات و بریقە و بەهێزی بە قژ دەبەخشێت.
ئ.ل