یەکەم تیزەری فیلمی سینەمایی تەمی بابا بڵاوکرایەوە

PM:10:34:18/07/2021

7416 جار خوێندراوەتەوە

یەکەم تیزەری فیلمی سینەمایی (تەمی بابا) لە ژانری (دراما ، تاوان ، نهێنی) بڵاوکرایەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەڵوێست محمد یەکەم تیزەری فیلمەکەی لە ئینستاگرامی خۆی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە فیلمەکە بیرۆکە و دەرهێنانی (زانیار فەتاح)ە و لەم فیلمەدا ئەستێرە دیارەکانی کوردستان و چەند ئەکتەرێکی بە ئەزموون و نوێ بەشدران وەک (شەماڵی عەبەڕەش، هەڵوێست، هەردی سەلامی، هەژان هێرش، شوان کەریم، کاڵێ ئازاد، کاردۆ عەزیز، ڕزگار باهیر، ئاهورا.)


ئەم فیلمە بەرهەمی مێترۆنۆم پڕۆدەکشنە و باهۆز نەسڕەدین بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە.


فیلمەکە لە لایەن ستافێکی کوردی پڕۆفیشناڵ بە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنان و کوالتی کاریان تێدا کراوە و لە ئێستادا لە قۆناغی بڵاوکردنەوەدایە، بڕیارە بەمزوانە پۆستەر و ترایلەری فەرمی فیلمەکە بڵاوبکرێتەوە و کاتی نمایشکردنی لە سەرجەم سینەماکانی کوردستان و عێراق و دەرەوە دیاری بکرێت.