هەژار خەلیل نوێترین گۆرانی بڵاوکردەوە

PM:08:10:18/07/2021

1920 جار خوێندراوەتەوە

گۆرانیبێژ هەژار خەلیل نوێترین گۆرانی بەناوی "شەم و شەمزین" بڵاوکردەوە.


شەم و شەمزین نوێترین کاری هونەری هەژار خەلیکە کە کارێکی کەڤەر کراوە و رێکخستنی مۆسیقای لەلایەن کەسرا کاوەوە بۆکراوە، دیزاینی گرافیکی میهرداد ئەحمەدی کردوویەتی، ئەمە دووەم بەرهەمی فەرمی ئەم هونەرمەندەیە کە بڵاویکردووەتەوە.


هەژار خەلیل ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سنە لەدایك بووە، لە تەمەنی ١٣ ساڵییەوە دەستی کردوە بە ژەنینی ئامێری میوزیکی، لەو کاتەوە چەندین گۆرانی وتووە بەڵام بە فەرمی بڵاوینەکردووەتەوە، بەم نزیکانەش نوێترین ڤیدیۆکلیپی بڵاودەکاتەوە.