هەڵکەوت زاهیر ئاواز بۆ شاجوانی عێراق دادەنێت

PM:07:03:18/07/2021

3852 جار خوێندراوەتەوە

ئاوازدانەر و هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر نوێترین ئاوازی داناوە بۆ شاجوانی عێراق کە بە بەشداری چەند هونەرمەندێك پێشکەشدەکرێت.


لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووك هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر نوسیویەتی، "ملكة جمال العراق" نۆێترین ئاوازمە لە تێكستی شاعری ناودار كریم العراقي.


ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەم کارە نوێیە بە بەشداری هونەرمەندان ( میرا علی - دینا - ئیدریس ساڵح - عەدنان تەیمور - بەشیر ئازاد) و بە دابەشكردنی ڕێناس كورداخ لە ڕۆژی ٢٩ی تەمووز لە شانۆی مەنسور لە شاری بەغداد نمایش دەكرێت.


هەڵکەوت زاهیر خەڵکی سلێمانییە و دەرچووی هونەرە جوانەکانی سلێمانیە، بۆ چەند ساڵێک چۆتە ئەوروپا و لەوێ ژیاوە، دواتر گەڕاوەتەوە کوردستان و سەرقاڵی کاری ئاوازدانان و رێکسختنی بۆنە و ئیڤێنتی هونەریە لەگەڵ هونەرمەندە لاوەکان بە کچ و کوڕەوە.