جگە لە کڕینی راستەوخۆ
لە شوێنە بازرگانییەکان و بازارەکان ، داتاکان دەریدەخەن کە خەڵکی سەبەتەی کڕینی ئۆنلاینیشیان
پڕکردووە،
بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای ئەدۆبی ئەنالیتیکس کە بەدواداچوون بۆ زانیارییەکانی
بازرگانی ئەلیکترۆنی ئەمریکا دەکات، بازاڕکردنی ئۆنلاین لە هەینی ڕەشدا ئەمساڵ بەرزترین
ئاستی نوێی تۆمارکردووە و فرۆشی گەیشتووەتە 10.8 ملیار دۆلار.
هەینی ڕەش خەڵکی چی دەکڕن؟
بەپێی ئامارەکانی ئەدۆبی،
خەرجکردن بۆ یارییەکان ئامانجی سەرەکی فرۆشتنی هەینی ڕەشی ئۆنلاین بووە، بەجۆرێک
فرۆشی یارییە گشتییەکان بەڕێژەی 622% زیادیکردووە بە بەراورد بە ڕۆژێکی تێکڕا لە سەرەتای
پاییزی ئەمساڵدا. ئامێرەکان بە ڕێژەی 476% زیادیکردووە، جلوبەرگ بە ڕێژەی 374% و ئەلیکترۆنیات
بە ڕێژەی 334% زیادیکردووە.بە پلەی یەکەم خەڵک کڕیاری یارییە ئەلیکترۆنییەکان بوون و فرۆشەکانی دیکە بریتی
بوون لە ،سێتی ماکیاژ و چاودێری پێست، بڵندگۆ و هێدفۆنی بلوتوز، کاتژمێری زیرەک، بۆن
و ئامێرەکانی دیکە بوون
تادێت بازاڕکردنی ئۆنلاین
لەسەر شاشەی مۆبایلە زیرەکەکان زیاتردەبێت. بەپێی ئامارەکانی ئەدۆبی زیاتر لە نیوەی
سەرجەم فرۆشی ئۆنلاین لە هەینی ڕەشدا نزیکەی 55% لەسەر شاشەی مۆبایل بووە.
بە گشتی وا دیارە خەڵک
زیاتر حەزیان لە بازاڕکردنی ئۆنلاین بووە نەک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە فرۆشگاکان.