پسپۆڕێکی خۆراک ئاماژەی بە زیانەکانی خواردنی ئەندۆمی
کردووە بۆ سەر تەندروستیی جەستە، کە هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێشی جەستە و نەخۆشییەکانی
دڵ.
لەشکر حەمید ئەندازیاریی خۆراک لەوبارەیەوە ئاشکرایکردووە،
ئەندۆمی خۆراکێکی خۆش و ئاسانە و خێرا ئامادە دەکرێت، کە پێکهاتووە لە ئاردی گەنم و
نیشاستە و خوێ و زەیتی نەخیل و تام و گلۆتۆماتی یۆدیۆم و بیبەر.
لەبارەی زیانەکانییەوە ڕایگەیاندووە، ئەندۆمی دەبێتە
هۆی زیادبوونی کێش و بەرزکردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش و بەرزکردنەوەی فشاری
خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ.
ئەو پسپۆڕە ڕوونیشیکردووەتەوە، له‌ناو ئه‌ندۆمیدا
زه‌رفێکی بچوک هەیە له خوێ پێکدێت، پێکهاته‌کانی ئه‌ندۆمی لەپشت زه‌رفه‌کە بیخوێنه‌ره‌وه
تیایدا ده‌بێنیت پێکهاته خوێیه‌که له‌سه‌ری نوسراوە mono sodium glutamate E621 ئه‌وه‌ش جۆرێکە له خوێ چینی، بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی ته‌ندروستیی
جیهانی، ئه‌م جۆره خوێیه هۆکاره بۆ تێکچوونی مۆخ چونکه ئه‌م خوێیه مه‌ترسیدارترین
جۆره.
لەشکر حەمید لە کۆتاییدا ئەوەی خستووەتە ڕوو، ئه‌ندۆمی
ده‌بێته هۆی دروستبوونی گرفتی دواکه‌وتنی بیرکردنه‌وه و بێهێزی، نه‌خۆشی ده‌ماره‌خانەکان
و نەخۆشی ده‌روونی و شێرپه‌نجه‌ی مۆخ و سکچوون و ئازاری ناو سک و قه‌ڵه‌وی.
ئ.ل