کەشناسیی عێراق رایگەیاندووە، لە سبەینێوە بارانبارین دەست
پێدەکات و لە کاتەکانی نیوەڕۆدا رێژەی دابارین زیاد دەکات، لە هەندێک کاتیشدا خێرایی
با چالاک دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور.
کەشناسی عێراق
ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی پێشبینییەکان سبەی یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و
بارانبارین بەڕێژەیەکی کەم تا مامناوەند دەست پێدەکات و لە کاتەکانی نیوەڕۆدا
رێژەی دابارین زیاد دەکات.
باسی لەوەش کردووە، لە هەندێک کاتدا خێرایی با چالاک دەبێت
بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرز
دەبنەوە و بەم جۆرە دەبن: لە کەرکوک ٢٦ پلە، لە هەولێر ٢٥ پلە، لە دهۆک و سلێمانی
٢٣ پلە.
ئەوەشی خستووەتە روو، رۆژانی
دووشەممە و سێشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و بارانبارین لە ناوچەکانی ناوەڕاست و
باکوور بەردەوام دەبێت، بە هەمان شێوەی یەکشەممە خێرایی با چالاک دەبێت. هاوکات،
پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوور چەند پلەیەک دادەبەزن و لە ناوچەکانی باشوور
کەمێک بەرز دەبنەوە.
سەبارەت بە کەشی رۆژی چوارشەممە،
کەشناسی باسی لەوە کردووە، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و کەش ئاسایی دەبێتەوە.
هاوکات، کەشناسیی هەرێم
رایگەیاندووە، سبەیئاسمان ساماڵ دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری
تەواو، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.
دەشڵێت، پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٣ پلە بەرز دەبنەوە.