کەشناسی: خێرایی با کەمدەبێتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

AM:11:18:29/09/2024

332 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم پێشبینی نوێی لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و بەپێی پێشبینییەکان، خێرایی با کەمدەبێتەوە و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، لە سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان دەگاتە ٣٥ کیلۆمەتر و لە نزیک ئێوارەوە خێراییەکەی کەمدەبێتەوە.

ئەوەش هاتووە، پلەکانی گەرما ئەمڕۆ ١ بۆ ٢ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە، خێراى باش لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٥ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ٣٠ پلەى سیلیزى

دهۆک : ٣٦ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ٣٧ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ٣٤ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٣٦ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٣٨ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٢٠ پلەى سیلیزى

سۆران : ٣١ پلەى سیلیزى