بلاوبوونەوەی وێنەیەکی مەسک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە

PM:04:35:26/09/2024

2208 جار خوێندراوەتەوە

وێنەی ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن ماسک و سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا جۆرجیا میلۆنی لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا پلاتفۆرمی ئێکسیان تەنی و هەمووان بەس لەو تێڕامانە سۆزدارییەی خانمەکە دەکەن.

زۆرێک لە تویتەرەکان کۆمێنتیان لەسەر ئەو وێنانە کردووە کە بڵاوبوونەتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ماسک ئەو خانمە سیاسەتمەدارە ئیتاڵیەی بە شۆخ و شەنگ پەسن کرد.

تەنها یەک وێنە سەرنجی زۆرێک لە خەڵکی راکێشا، ئەویش ئەو وێنەیەی کە مێلۆنی گوایە تێیدا بە سەرسامی و خۆشەویستییەوە سەیری مەسک دەکات، بە وردی چاوی بڕیوەتە چاوی ملیاردێرە ئەمریکییەکە، لە میانەی مەراسیمی خەڵاتەکانی "هاووڵاتی جیهانیـ"ـدا لە شاری نیویۆرک لە رۆژی دووشەممەی رابردوو.

مەسک بێدەنگی شکاند و دوێنێ لە کۆمێنتێکدا لەسەر ئێکس رەتیکردەوە کە هیچ پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵ ئەو سیاسەتمەدارە ئیتاڵییە قژزەردەدا هەبووبێت.

لە پۆستی یەکێک لە وێنەکاندا نووسیویەتی "لەگەڵ دایکم لەوێ بووم و بە هیچ شێوەیەک هیچ رەفتارێکی رۆمانسیم لەگەڵ پی ئێم مێلۆنی نەبووە"، لە پۆستی هەمان ئەو وێنەیەی کە تێیدا دەرکەوتووە لەسەر مێزی نانخواردن چاویان بڕیوەتە چاوی یەکتر.

 

H.Y