ڕەنگی و شێوازی رێکخستنی قژی خانمان یەکێکە لەو وردەکارییانەی پیاوان سەرنجێکی
زۆری دەخەنە سەر و بەگوێرەی توێژینەوەیەکە ٪٥٧.٩ی پیاوان قژە تۆخەکانیان لەلا
پەسەندترە.
ماڵپەری yourtangoلە بابەتێکیدا باس لەوە دەکات کە پیاوان زیاتر ڕەنگە تۆخەکانی قژی
خانمایان پێ پەسەندترە و ئاماژەی بەوە کردووە ٪٣٣.١ی پیاوان قژی قاوەییان لەلا
سەرنجڕاکێشترینە و پاشان ٪٢٨.٦ی پیاوان ڕەنگی قژی ڕەش پییان پەسەند بووە و ئەو
پیاوانەی کە ڕەنگی قژی زەردیان پێ پەسەند
بوووە ٪٢٩.٥ی پیاوان بوون و بەشێکیشیان کە ٪٨.٨ بوون ڕەنگی سووریان لەلا پەسەند بووە.
بە شێوەیەکی گشتی
پیاوان زیاتر ئارەزووی رەنگە تۆخەکان دەکەن بۆ قژ و ئارەزووی قژی سوور ناکەن و زوو
لێی بێزار دەبن، بەڵام هەندێکیان حەزیان لە رەنگی باینجانی و رەنگی زەردە.