هەردوو هونەرمەند حەلا
شەیحە و یاسەمینا عەلوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان هەژاندووە، حەلا بەلابردنی لاچکەکەی
و ئاسەمینا بە پۆشینی لەچلک.
ماڵپەڕی ئاڕتی ڕوسی لە هەواڵێکدا دەڵیت باوکی هونەرمەند حەلا
شەیحە لە لێدوانێکدا بۆ یەکیک لە ڕادیۆکانی وڵاتەکەی باسی لەوەکردووە کە حەلا شەیحە
بڕیاری دوورکەوتنەوەی لە کاری هونەری داوە و ئەوەشی ئاشکرکردووە کە لە ئێستادا
لەچک ناکات.
وتیشی: "کاتێک حەلا
بەلەچکەکەوە دەرکەوت من پێم وت ڕۆژێک دێت کە ئیمانی بەهێز دەبێت و کاتێکیش
لەچکەکەی لابرد لەژێر کاریگەری هیج کەسێکدا نەبوو، ئێستە کچە شینیرنەکەم باڵا پۆش
نییە".
لەبەرامبەردا ئەستێرەی
میسری یاسمینا عەلوانی کە یەکێک بوو لە بەژدارانی Arabs got talent هەوادارانی توشی شۆک کرد بە
بەستنی لەچکەک.
و لەسەر وێنەیەکەی خۆی
بەلەچکەوە نوسیویەتی"سوپاس بۆ خوا، ئێمە دەستمان بە قۆناغی پێشکەوتن کرد وخوای
گەورە کۆتاییەکی خێردارمان پێ ببەخشێت".
حەلا شەیحە خانمە
ئەکتەرێکی دیاری میسرە و تەمەنی ٤٢ ساڵە، یاسەمینا عەلوانی گۆرانیبێژێکی میسرییە و
تەمەن ٢٣ ساڵە و ناوبانگی لەدوای بەژداریکردنی لە بەرنامەی Arabs got talent پەیداکرد.