بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن
ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
هەمیشە پشت بە هاوکاری هاوپیشەکانت مەبەستە، دەکرێت هەندێک کات فێڵت لێ بکەن،
خۆت کارەکانت بەئەنجام بگەیەنە بەجۆرێک لە پێناو بەدیهێنانی حەزو ویستەکانتدا بێت.
گا 20/4 - 20/5
ئەمڕۆ هەست بە ئازارێکی کەم دەکەیت لە پەنجەکانی دەست و قۆڵتدا، زۆر کارکردن
و گوێ نەدان بە تەندروستیت زیانی هەیە، هەوڵبدە سود لە کاتە زیادەکانت وەربگریت و پشوو
بە جەستە ومێشک بدەیت.
دووانە 21/5 - 21/6
بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێ پێویست بە پارەی زۆر دەبێت لەم دۆخەشدا سنوری کارەکان
دیاری بکە و بەپێی پێویست هەنگاوبنێ، ئەگەری هەیە لە هەر هەنگاوێکی هەڵەدا زیانی ماددی
زۆرت پێ بگات.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
ئیرەی زۆر و ڕەفتاری هەڵە زیان بە پەیوەندییە سۆزدارییەکەت دەگەیەنێت، هەوڵبدە
کۆنترۆڵی خۆت بکەیت و لە دۆخی یەکتر تێبگەن، دۆزینەوەی کارێکی نوێ ئەگەری هەیە چەنس
بۆ گەیشتن بە ئامانج زیاتر بکات.
شێر 23/7 - 22/8
ئەم ماوە بیرکردنەوەکان زیاتر دەبن و پەیوەندی زۆرت پێوە دەکرێت و لایەنی دارایت
باشتردەبێت، چێژ لەژیان وەربگرە و خۆت بە شتێکەوە سەرقاڵ مەکە کە شایەنی ئەوەنەبێت
کاتەکانتی بۆ تەرخان بکەیت.
فەریك 23/8 - 22/9
مەرج نییە ئەو کەسەی تۆ دەتەوێت ببێتە بەشێک لە ژیان زۆرکات ڕاستی پێچەوانەی
خەیاڵە، ئەوەندە خۆت لە گۆشەگیریدا مەهێڵەرەوە هەوڵبدە گۆڕانکاری لە ژیانتدا ئەنجام
بدەیت و سەرکەوتن بەدەستبهێنیت.
تەرازوو 23/9 - 22/10
پەیوەندیت لەگەڵ خێزانەکەت باش نییە و وەکو جاران سۆزی پێ نابەخشیت ئەگەر دەزانیت
شایەنی ئەوەیە تەواوی ژیانتی لەگەڵ بەسەربەریت ئەوا ڕەفتارەکان بگۆڕە و زیاتر لێی نزیکبەرەوە.
دووپشك 23/ 10-21/11
بەهۆی دانیشتنی زۆرەوە هەست بە لاوازی جەستەیی و کەمبوونەوەی تەرکیز دەکەیت،
سەردانی هۆڵەکانی لەشجوانی بکە تا چالاکی جارانت بۆ بگەڕێتەوە، ئەو کەسەی کە بووەتە
هۆی تێکدانی پەیوەندییە سۆزداریەکەت هەوڵدەدات لێی خۆشبیت.
كەوان 22/11 - 21/12
ئەمڕۆ دەربارەی مەرجەکانی کارە نوێکەت گفتوگۆ دەکەیت و بە قازانجی تۆ کۆتای
دێت و لایەنی دارایت باشتر دەبێتەوە، خۆت بە دوربگرە لە هەندێک کەس کە تەنها زیانی
تۆیان دەوێت.
گیسك 22/12 - 19/1
پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باشتر دەبێت و لە زۆربەی بارودۆخە خۆش و ناخۆشەکاندا
لەگەڵت دەبێت، لەگەڵ هاورێکانت گەشتێکی کورت ئەنجام بدە یان بانگهێشتی خوانێکیان بکە
و کاتێکی خۆش پێکەوە بەسەربەرن.
سەتڵ 20/1 - 18/2
توشی هەندێک کێشە دەبیت و ڕووبەڕووی کەسێکی ئازیزت دەبیتەوە بە قسەکانی بریندار
دەکات، هەوڵی دۆزینەوەی ئەو کەسە بدە کە هۆکاری دروستبوونی کێشەکەیە، پەیوەندیت باشتر
دەبێتەوە و هەموو شتێک بە قازانجی تۆ بەڕێوەدەچێت.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
لە ڕووی خۆشەویستییەوە توشی بێ هیوای و بێ ئومێدی بویت و بڕوات بە هیچ کەس نەماوە،
ئەمە تەنها ماوەیەکە و تێدەپەرێت و دووبارە زەردەخەنە دەگەڕێتەوە سەر لێوەکانت.
ئ.ل