پیاوێک لە کانزای گرانبەها یاریەک دروست دەکات

AM:08:36:28/09/2021

1760 جار خوێندراوەتەوە

چەند پێگەیەک لە ئینتەرنێت ڤیدیۆی یاریەکییان بڵاوکردۆتەوە کە لەسەر شێوەی یاری Simple Dimple لە کانزای گرانبەها دروستکراوە.

یاریەکە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی سترێس و ئارامکردنەوەی دەروون و بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، لەلایەن ئۆلیگ مۆرگۆن دیزاینەری خشڵی ڕووسی دروستکراوە و نرخەکەی دەگاتە ٦٨٥٠ دۆلار.

یاریەکە لە ئاڵتون و زیو تایبەت بە بازرگانێک دروستکراوە کە لە دوبەییەوە داوایکردوە، بیرۆکەی دروستکردنەکەی لە فیلمی "ماسک"ـەوە وەرگیراوە کە ئەکتەری کۆمیدی "جیم کاری" رۆڵی سەرەکی تیا دەبینێت.

ئۆلیگ مۆرگۆن لەبارەی یارییەکەیەوە وتی "هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو لەسەر شێوەی یاریەکە، کاتێک بە ئینتەرنێتدا گەڕام ماسکەکەی جیم کاریم بینی و بڕیارمدا لەسەر ئەوە دروستی بکەم، ٥٠ گرام ئاڵتون و ٤٠ گرام زیوم لە دروستکردنی بەکارهێنا."