چی دەکەیت ئەگەر ددانی منداڵەکەت شکا؟

PM:12:24:27/09/2021

4928 جار خوێندراوەتەوە

منداڵان لە ماوەی پێگەشتنیاندا توشی چەندین ڕووداوی جیاواز دەبنەوە و لەناویشیاندا کەوتن، هەندیک جار دەبێتە هۆی شکانی ددانەکانیان و ئەمەش دۆخێکی باوە و پێویستی بە دوودڵی زۆر نییە.

پێش هەموو شت پێویستە هێمن و لەسەرخۆ ببن و هەناسەیەکی قوڵ هەڵبمژن، پاشان پێویستە هاوکاری منداڵەکانتان بکەن، پاشان دڵنیاببەرەوە لەوەی کە کێشەی نییە لە قوتدان و هەناسەداندا، چونکە ئەگەری هەیە منداڵەکە بەشێک لە ددانەکەی قوتدابێت یاخود زیانی گەیاندبێت بە هەناسەدانی.

ئەگەر منداڵەکە ددانەکەی قوت دابێت، ئەوا لەڕێگەی دەرچەی پیساییەوە دەچێتە دەرەوە، بەڵام ئەگەر بچێتە ناو بەشی هەناسەدانەوە، ئەوا کێشەیەک دروست دەبێت، هەر کات هەستت کرد کە ئەمەیانە یاخود هەر نیگەرانییەکی دیکەی هەیە منداڵەکە ئەوا پێویستە ڕاستەوخۆ بیبەیت بۆ نەخۆشخانە.