ئەو کەسانەی کە گروپی خوێنیان Oیە تایبەتمەندن و کۆمەڵێك تایبەتمەندی
لە گروپەکانی دیکەی خوێنییان جیادەکاتەوە.
ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە دیارترینی
تایبەتمەندییەکانی ئەوانە کردووە کە گروپی خوێنیان Oیە، بەم جۆرە:
یەکەم: ئەو کەسانەی کە جۆری خوێنیان Oیە بەوە ناسراون کە بەرپرسیارییەتی هەڵدەگرن و پابەندن و رێكخەرن و بە
ئاسانی تەرکیزیان تێكناچێت.
دووەم: وا باسدەکرێت کە نەوەی کۆمەڵێکن کە بە ئەسڵ راوچی بوون و کاریان ئەوە
بوو کە چاودێری دەورووبەر بکەن بۆئەوەی لە ژیاندا بمێننەوە.
سێیەم: تووڕەیی زۆر یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی
ئەم کەسانە.
چوارەم: کەسانێکن کە زۆر گلەیی دەکەن بەتایبەت
کاتێك ماندوو بن یان لە خەمۆکیدا بن یان بێزاربن.
پێنجەم: لە ژاپۆن ئەو کەسانەی گروپی خوێنیان Oیە ئەگەری دەستکەوتنی ئیشیان زیاترە لە
گروپەکانی دیکە.