ڤیدیۆی پیاوێکی میسری کە بەبێ جل بە شەقامەکانی
گوندێكی میسردا دەسوورێتەوە تووڕەیی و کاردانەوەیەکی زۆری بەدواداهات، کە بەهۆکارێکی
سەیر ئەو رەفتارەی کردوە.
ئەو پیاوە کە لە تەمەنی چلەکاندایە هاوڵاتییەکی
گوندی نەعامنەیە، لە کامێراکانی چاودێری دووکانێکەوە دەرکەوتووە کە بەڕووتی و بەبێ
جل بەسەر شەقامێکدا دەڕوات.
دوای ئەم رەفتارەش هاوڵاتییانی گوندەکە تووڕەبوون
و رادەستی پۆلیسیان کردووە، لە وەڵامی پۆلیسیشدا کە لێیان پرسیبوو بۆ بەم جۆرە چووەتە
دەرەوە وتوویەتی، "ئێمە لەگەڵ هاوڕێكانم گاڵتەیەکمان کردووە".
ئاماژەی بەوەشداوە کە لەگەڵ کۆمەڵێك لە هاوڕێکانی
دانیشتووە و بەیەکەوە گرەویان لەسەر ٢٥ هەزار جونیە کردووە کە دەدرێت بەو کەسەی بەرووتی
بەسەر شەقامدا بڕوات، ئەو لەسەرەتادا نەیویستووە بیکات بەڵام مامی هانیداوە کە ئەوە
بکات تا گرەوەکە بباتەوە.
دوای ئەوەی بەسەر شەقامەکانیشدا بەرووتی پیاسەی
کردوە گەڕاوەتەوە بۆلای هاوڕێکانی تا بڕە پارەکەیان لێوەربگرێت ئینجا هەر بەڕووتی
لەبەردەمی ماڵەکەیدا دانیشتووە تا پارەکان بژمێرێت.