پان کەیک بە جۆرێک لە ئامادەکردنی شیرینی هەژمار
دەکرێت جگە لەوەی تامێکی خۆشی هەیە، ئامادەکردنی ئاسانە و چەندین ڕێگەی جیاوازیشی
هەیە.
کەرەستەکانی:
دوو مۆز
دوو هێلکە
کەوچکێکی بچوک پیکین پاودەر و ڤانێلا
سۆسی کەرەمێل
ئامادەکردنەکەی:
هێلکەکان لە دەفرێکدا دەشڵەقێنیت، مۆزەکان پاک
دەکەیت و لە قاپێکدا بەجوانی وردی دەکەیت کە وەک هەویرێکی لێدەربچێت.
هێلکە و مۆزە ئامادەکراوەکە تێکەڵ بەیەکتر دەکرێت
و پیکین پاودەر و ڤانێلاکەی بۆ زیاد دەکرێت، تێکدەدرێت تا وەک هەویرێکی کەمێک شلی
لێدەردەچێت.
تاوەیەک بخرێتە سەر ئاگر تا گەرم بێت باشترە
تاوەکە لە ماددەی تیڤاڵ دروستکرابێت بۆئەوەی لەکاتی ئامادەکردنی پان کەیکەکە ڕۆن پێویست
نەبێت، ئامادەکراوەکە بە شێوەی بازنەیە لە ڕێگەی کەوچکێکی قوڵەوە دەخرێتە تاوەکەوە،
تەواوی پان کەیکەکە بەو جۆرە ئامادە دەکەیت.
پان کەیکەکە سۆسی کەرامێلی بەسەردا دەکرێت یان
دەتوانرێت لەبری ئەوە هەنگوینی بکرێت بەسەردا لەگەڵ پارچەی میوە بڕازێنرێتەوە و پێشکەش
بکرێت.