چوار نیشانە دەریدەخەن خۆشەویستی پێشووت دەگەڕێتەوە بۆت

PM:01:43:24/09/2021

37996 جار خوێندراوەتەوە

دوای جیابوونەوە لە کەسێك کە خۆشتدەوێت رەنگە بیر بکەیتەوە لەوەی ئایا بەتەواوی ئەو پەیوەندییەتان تەواو بووە یاخود هەلێك هەیە بۆئەوەی بگەڕێنەوە بۆ یەکتر، بۆ ئەمەش دەکرێت لەڕێگەی چەند ئاماژەیەکەوە بیزانیت.

ماڵپەڕی"your tango" ئاماژەی بە نیشانە ئاماژە کردووە کە دەریدەخەن خۆشەویستی پێشووت هێشتا لەبیری نەکردوویت و دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆت، بەڵام ئەگەر نیشانەکان بە پێچەوانەوە بوون ئەوا بڕیاری جدی و کۆتایی داوە و نیەتی گەڕانەوەی نییە، نیشانەکانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

١. پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی دیکە هەیە کە بەتەواوی پێچەوانەی تۆیە، ئەمەش هەنگاوێکە بۆئەوەی جێگەی تۆ پڕکاتەوە و لە ئازاری جیابوونەوە رزگاری بێت لەرێگەی کەسێکەوە کە هیچ لەتۆ ناچێت، ئەمەش دەریدەخات تاوەکو ئێستا تۆی لەبیرە و تەنها بەو کەسە تازەیە هەوڵدەدات تۆ لەبیر بکات.

٢. ئەو شتانەی لای تۆ بەجێی هێشتووە نەیبردووەتەوە، ئەمەش بیانووە بۆئەوەی جارێکی دیکە بێتەوە لای تۆ و لە نزیکەوە بتبینێت.

٣. هەنگاو نانێت بۆئەوەی لێت دووربکەوێتەوە بەتایبەت ئەگەر لە یەك شوێندا کار بکەن، هیچ هەوڵێك نادات بۆئەوەی دووربێت بەڵکو لەو بازنە هاوبەشەدا دەمێنێتەوە کە بەیەکەوە هەتانە.

٤. بە تەواوی پەیوەندی لەگەڵتدا نەبچڕاندووە بەڵکو نامە و تەلەفون لە نێوانتاندا هەیە، هەندێكجار هەواڵت دەپرسێت، ئەمەش گەورەترین نیشانەیە بۆئەوەی لەبیری نەکردوویت و بیرت دەکات.