چۆنێتی ئامادەکردنی قاورمەی گۆشت

AM:11:47:24/09/2021

4692 جار خوێندراوەتەوە

قاورمەی گۆشت یەکێکە لەو خواردنانەی خەڵکێکی زۆر ئارەزووی دەکەن، تام و چێژێکی خۆشی هەیە بە چەند هەنگاوێکی ئاسان ئامادە دەکرێت.

پێداویستییەکان:

یەك کیلۆ گۆشتی بەرخ

سەلکێک پیازی جنراو

یەك بیبەری سەوزی جنراو

دوو تەماتەی گەورەی جنراو

خوێ بەپێی ئارەزوو

کەوچکێک بیبەری سوور

نیو کەوچك بیبەری ڕەش

زەیت

دوو کوپ ئاوی گەرم

ئامادەکردنەکەی:

لە ناو مەنجەڵێکدا زەیتەکە بقرچێنە و گۆشتەکەی تێبکە و سەری داپۆشە، بۆ ماوەی ٢٠ خولەك لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دایبنێ، دواتر ئاوی گەرمی تێبکە و سەرقەپاغەکەی دابخە تا دەکوڵێت.

پیاز و خوێی تێبکە و بۆ ماوەی پێنج خولەك لەسەر ئاگر دایبنێ و تێکی بدە، لە پاشاندا بیبەری سەوز و تەماتەکەی تێبکە و ئەمجارە بۆ ماوەی هەشت خولەك لەسەر ئاگر دایبنێ.

لەدوای ئەو ماوە بیبەرە سوور و ڕەشەکەی تێبکە و بەردەوامبە لە تێکدانی تا کەرەستەکانی یەکدەگرن، لەدوای ئەوەی بە جوانی کوڵا لەسەر ئاگر دایبگرە و بەگەرمی لەگەڵ نان پێشکەشی بکە.