بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی
بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان
وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
کاور ٢١/٣ - ١٩/٤
زیاتر گرنگی بەخۆت بدە بۆئەوەی خۆشەویستی
کەسێك بەدەست بهێنیت لە رەگەزی بەرامبەر، لە هەمان کاتدا دەچیتە قۆناغێکی پیشەیی
گرنگەوە و تیشکت دەخرێتە سەر.
گا ٢٠/٤ - ٢٠/٥
گرنگییەکی زۆرت پێدەدرێت و بە چالاکییەکی
زۆرەوە کاردەکەیت و متمانەت بەخۆت هەیە و کەسایەتییەکی سەرسوڕهێنەرت هەیە کە
وادەکات کەسانی دیکە پشتت پێ ببەستن.
دووانە ٢١/٥ - ٢١/٦
هەست بە ئارامی دەکەیت و دووبارە بەجۆش
دەبیتەوە بۆ داهاتوویەکی نوێ لە ژیانتدا و کاری جیاواز دەکەیت و یاخود کەسێکی نوێ
دێتە ناو خێزانەکەتانەوە و زیاد دەکەن.
قرژاڵ ٢٢/٦ - ٢٢/٧
یەکێك لە هاوپیشەکانت پشتگیریت دەکات و
یارمەتیت دەدات دوای ئەوەی ماوەیەکە دۆخی پیشەییت شڵەژاوە، لەم ماوەیەدا درك بەوە
دەکەیت بەخت یاورتە و هەموو شتێك لە دۆخێکی باشدایە.
شێر ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ئەمڕۆ ناتوانیت هیچ ئەرکێك بەجێبهێنیت کە
پێتدراوە و هەوڵدەدەیت رێگەیەك بدۆزیتەوە بۆ دەرباز بوون لەو ئاستەنگییانەی
هاتوونەتە رێگەت و هۆکارن بۆئەوەی نەتوانیت هەنگاوی باش بنێیت.
فەریک ٢٣/٨ - ٢٢/٩
خاوەن کارەکانت بانگ دەکەن یاخود تێبینیت
پێدەدەن تا بتوانیت بگەڕێیتەو بۆ واقیع و زیاتر بە وردی و وریاییەوە مامەڵە بکەیت
لە شوێنی کارەکەتدا.
تەرازوو ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ هەلی نوێت بۆ دەڕەخسێت و کاتی ئەوە
هاتووە بیرۆکەکانت رێك بخەیت و پلان بۆ داهاتوویەکی پیشەیی دابنێیت کە دەتەوێت و
ماوەیەکی زۆرە هەوڵت بۆی داوە.
دووپشک ٢٣/ ١٠-٢١/١١
ئەمڕۆ کاتی ئەوەیە کە لیستی گرنگترین
کارەکانت رێكبخەیت بۆئەوەی دوانەکەویت لە بەجێهێنانی ئەو ئەرکانەی گرنگن، بۆئەوەی
بتوانیت مێشكت ئارام بکەیتەوە لە دڵەڕاوکێ دووربیت و ئەرکەکانت بە ئاسانی
بەجێبهێنیت.
کەوان ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەمڕۆ لەلایەن یەکێك لە هاوپیشەکانتەوە
پشتگیریی دەکرێت کە کەسێكە بڕوای بە تواناکانت هەیە و یارمەتیت دەدات تا شوێنی ئەو
زیانە پڕ بکەیتەوە کە لە ماوەی رابردوودا کردبووت.
گیسک ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەمڕۆ گفتوگۆیەکی ئارام دەکەیت لەگەڵ یەکێك
لە هاوپیشەکانتدا بۆئەوەی بتوانیت رازییان بکەیت بە تێڕوانینێکی خۆت و ئەو بڕیارەی
ماوەیەکی زۆرە دەتەوێت بیدەیت و بیخەیتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەتڵ ٢٠/١ - ١٨/٢
ئەمڕۆ یان لە رۆژەکانی داهاتوودا هەلی ئەوەت
بۆ دەڕەخسێت کە یەکێك لە هاوپیشەکانت دێت بۆلات و بۆت رووندەکاتەوە بۆچی خراپەی
لەگەڵدا کردوویت، باس لەو زانیارییانە دەکات کە لێتی شاردووەتەوە.
نەھەنگ ١٩/٢ - ٢٠/٣
ئاگاداری هەر دواکەوتنێكبە لە ژیانی
پیشەییتدا و سیستمی کارەکانی رێكبخە و کۆنترۆڵی وەڵامدانەوەکانت بکە و نهێنییەکانت
بۆ کەس باسمەکە.