پیاوێك سزادراوە بەوەی لەماوەی شەش مانگدا جلی ٢٠٠٠ ژن بشوات

PM:10:17:23/09/2021

3396 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی هیندی کە تۆمەتبارکرابوو بە هەوڵی دەستدرێژی کردن، سزادراوە بەوەی جلی هەموو ژنانی گوندەکەی بۆماوەی شەش مانگ بشوات.

لالان کۆماری تەمەن ٢٠ ساڵ دەبێت خۆی پاککەرەوە و ماددە پێویستەکانی دیکە دابین بکات بۆئەوەی بەبێ بەرامبەر جل بۆ ژنەکان بشوات لەماوەی شەش مانگدا لە گوندی ماجهوری ویلایەتی بیهار تا ئەو کاتەی سزاکەی تەواو دەبێت، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "امارات الیوم"دا باسکراوە.

ئەفسەری پۆلیس لە ناوچەی مادهوبانی لە ویلایەتی بهار سانتوش کۆمار سینگ وتوویەتی، کۆمار کە کاری ئەوەیە جل بشوات بۆئەوەی پارە پەیدا بکات، لە مانگی ئیپریلدا بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دەستدرێژی کردنە سەر ژنێك دەستبەسەرکراوە.

ئەنجومەنی ئەو گوندەش کە ناوی نەسیمە خاتونە وتوویەتی "هەموو ژنەکانی گوندەکە دڵخۆشن بەم بڕیارەی دادگا، ئەمە بڕیارێکی مێژووییە و رێزی ژنان تازە دەکاتەوە".

هەروەها ژنان لەو گوندەدا بینیویانە کە ئەو سزادانە کاریگەری ئەرێنی هەیە و هەنگاوێکی باشە و چونکە لە هەمان کاتدا تاوانبار سزا دەدرێت و کۆمەڵگاش سوود لەو سزادانە دەبینێت.