مەرجەکانی کچێکی ئوردونی
بۆ هاوسەرگیریی هەرای لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناوەتەوە بەتایبەت لە ئوردن و کاردانەوەیەکی
زۆری بەدوادا هاتووە.
لە هەواڵێکی ماڵپەڕی
"العربیة"دا باسکراوە، ئەو کچە کە ناوی ئاشكرا نەکراوە لە لیستی مەرجەکانیدا
نوسیویەتی، دەبێت ئەو کەسەی هاوسەرگیریی لەگەڵدا دەکات ورگی نەبێت و گرنگی بە دیمەنی
خۆی بدات.
هەروەها مەرجی داناوە کە
دۆخی ماددی باش بێت بۆئەوەی ژیانێکی خۆش بژی، جگە لەوەی کوڕی دایکی نەبێت و کەسایەتییەکی
سەربەخۆی هەبێت.
لە لیستی مەرجەکانیدا داوای
حەوەشی کردووە کە ئەو کەسە لەکاتی خەودا نەپرخێنیت، ئەخلاق و دینی باش بێت و وشەی نەشیاو
و جنێو بەکارنەهێنێت.
مەرجی ئەوەشی داناوە کە
بە دەست نان نەخوات و لە ئەتەکییەت تێبگات.
ئەو کچە دەیەوێت ئەو کەسەی
هاوسەرگیریی لەگەڵدا دەکات تووڕە یان گەمژە نەبێت و درەنگ لە شت تێنەگات، لەگەڵ هەموو
ئەمانەدا دەیەوێت ئاستی رۆشنبیری بەرز بێت.
ئەمەش بە یەکێك لە لیستی
مەرجە سەیرەکان دانراوە کە کچێک یان کوڕێك دایدەنێت بۆ کاتی هاوسەرگیریی کردن لەگەڵ
کەسێکدا، هەر بۆیە کاردانەوەیەکی زۆری بەدوادا هاتووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و
کەسانێکی زۆر کۆمێنتی نەرێنیان بۆ نوسیوە.