ڤیدیۆی کچێك بەڕاددەیەکی
زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و یوتیوبدا بڵاوبووەتەوە، کە خەریك بوو بکەوێتە ژێر شەمەندەفەرێکی
خێراوە لە هۆڵەندا.
لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە
کە ئەو کچە بەڕاکردن بەسەر هێڵە ئاسنینەکەدا دەڕوات و دەپەڕێتەوە دواتر لەبەر هۆکارێکی
نادیارە دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ سەر هێڵەکە و لە کۆتا ساتدا رادەکات و دەتوانێت خۆی
لە شەمەندەفەرە خێراکە رزگار بکات.
ئەم ڤیدیۆیەش بووەتە هۆی ئەوەی رەخنەیەکی زۆر لەو کچەکە بگیرێت چونکە
ژیانی خۆی خستووەتە مەترسییەوە.