دێرێ ئارام بە شێوازێکی جیاواز گۆرانییەکی خۆی دەڵێتەوە

PM:02:09:23/12/2023

4228 جار خوێندراوەتەوە

خانمە گۆرانیبێژ دێرێ ئارام بەرهەمی "ئەفسوونگەر "ی بە شێوازێکی جیاواز بڵاوکردەوە.

دێرێ ئارام لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بەرهەمەکەی بە شێوازێکی نوێ دەڵێتەوە، بەرهەمەکە لە تێکستی خۆی و ئەسرین یوسیف زادەییە، میکس و ماسترینگی لەلایەن هومان ئەزما بۆ کراوە.

دێرێ ئارام ساڵی ٢٠٠٠ لە خانەوادەیەکی هونەریی شاری سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، یەکەم کاری دوێتێک بوو لەگەڵ هونەرمەند هەڵوێست، خاوەنی دوو بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.

S.A