بۆچی پێویستە ژنانی دووگیان ڕۆژانە کەوچکێک ھەنگوین بخۆن؟

PM:05:40:20/09/2021

4220 جار خوێندراوەتەوە

ھەنگوین دژە ھەوکردن و بەکتریایە و ڕۆڵی سەرەکی ھەیە لە پاراستنی تەندروستیی دایک و کۆرپەکەی سکیدا، ھەر بۆیە گرنگە ژنانی دووگیان ڕۆژانە کەوچکێک ھەنگوین  بخۆن.
ماڵپەڕی یەوم سابعی ئیماراتی ئاماژەی بە گرنگی خواردنی کەوچکێک ھەنگوین کردووە بۆ ژنانی دووگیان، ھەر بۆیە پێویستە ژنان ڕۆژانە ھەنگوین بخۆن بۆ ئەوەی ئەم سوودانەی دەستکەوێت:
یەکەم: بەرگریی جەستە بەھێز دەکات.
دووەم: ئارەزووی خواردنی لە قۆناغی دووگیانیدا باش دەکات، ڕشانەوە و دڵتێکھەڵاتن ناھێڵێت.
سێیەم: ماندوێتی لە قۆناغی دووگیانیدا کەمدەکاتەوە.
چوارەم: سەرچاوەی گرنگی کانزا و ڤیتامینەکانە.
پێنجەم: پارێزگاریی لە تەندروستیی پێست دەکات.
شەشەم: ئێسک و ماسولکە بەھێز دەکات.
حەوتەم: بێھێزی و بێتاقەتی ناھێڵێت.
ئ.ل