بلۆگەرێک فێڵەکانی وێنەگرتنی ئاشکرا کرد

PM:09:47:16/07/2021

22632 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی کەس حەزیان بە وێنەکانی خۆیان نیە و وادەزانن کە خۆیان جوان دەرناکەون، بەڵام بلۆگەرێک بە بڵاوکردەوەی چەند وێنەیەک ئەم بیرکردنەوەیەی گۆڕی.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "برایت ساید" چەند وێنەیەکی کچە بلۆگەر Oksana بڵاوکرایەوە کە بەمەبەستی ئەوە گیراون تا پیشانی هەمووانی بدات، وێنەگرتن چەند فێڵێکی تایبەتی خۆی هەیە و بە پەیڕەوکردنیان هەموو وێنە کەسییەکان جوان دەردەچن.

وێنەکان:

- کامێراکەت با لە خوار ئاستی دەموچاوتەوە بێت.

 

- زۆرکات هەموو جوانی وێنەکە پشت بە وەستانی قاچت دەبەستێت.

 

- راستەوخۆ لە ناوەڕاستا مەوەستە، بەڵکو کەمێک لە ناوەڕاست دوورکەرەوە.

 

- گرنگی بە پێکەنین و زەردەخەنەی کاتی وێنەگرتن بدە.

 

- با هەمیشە دەستت بەخۆتەوە نەبێت لە کاتی وێنەگرتندا، ئەمە زۆر دووبارەیە، لەبری ئەوە کراوەبە و ئاسایی بوەستە.

 

- لە کاتی وەستان بۆ وێنەگرتن شێوەی جەستەت وەک پیتی S ی ئینگلیزی لێبکە.

 

- ئەژنۆ و ئانیشکەکانی با راستەوخۆ رویان لە کامێرا نەبێت.