بزانە خواردنی مێوژ چی بەسەر جەستدا دێنێت؟

AM:10:27:25/11/2023

472 جار خوێندراوەتەوە

مێوژ یەکێکە لەو میوە وشککراوەکان چەندین سوودی بۆ تەندروسی جەستە هەیە.

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێکی دا باس لە دیارترین سوودەکانی خواردنی مێوژ دەکات، لەوانە:

١. خۆپاراستن لە کەمی ئاسن و کەمخوێنی.

٢. دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەکان بۆیە ڕۆڵی هەیە لە چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس و نەهێشتنی قەبزی، هەروەها گرنگە بۆ دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ.

٣. زیاد کردنی کێش و چارەسەری لاوازی جەستە.

٤. خۆپاراستن لە کەمی کالسێوم و نەرم بوونەوەی ئێسک و ئێسکەنەرمە.

٥.دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکانی وەک پۆلی فینۆڵ و فینۆڵ کە ڕۆڵیان هەیە لە خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە.

٦.پاراستنی تەندروستی ناودەم و ددانەکان بە هۆی بوونی هەندێک ماددە کە دژە بەکتریای ناودەمن

٧. بژاردەیەکی باشە لە بری شیرینی دروستکراو و شەکری سپی .

٨. پاراستنی تەندروستی پێست و ڕێگری کردن لە وەرینی قژ و زوو سپی بوونی و زوو پیر بوونی پێست و دەرکەوتنی چرچولۆچی .

٩. زۆر بە سوودە بۆ تەندروستی خانمانی دووگیان و کۆرپەلە بە تایبەت ئەوانەی کێشەی گەددە و دڵ تێکهەڵهاتنیان و قەبزی زۆر و کەمی ماددەی ئاسنیان هەیە و هەروەها لە خانمانی شیردەردا.
A.A