شێخ مەحشی یەکێکە لەو خواردنانەی کە تامێکی خۆشی هەیە و ئامادەکردنی کەمێک کاتی زیاتری دەوێت، بە جۆری جیاوازیش ئامادە دەکرێت.
لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنی شێخ مەحشی باینجان خراوەتەڕوو:
پێداویستییەکان:
سەلکێکی گەورە پیازی جنراو
چوار دانە باینجان
دوو دەنک سیری جنراو
بەهاراتی شێخ مەحشی و بیبەری تونی هاڕاو
قیمە بەپێی پێویست
خوێ
دۆشاوی تەماتە
کەرەوزی جنراو
تەماتە
چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی:
- سەرەتا پیازە جنراوەکە بکە تاوەیەکەوە کە ڕۆنی تێدا قرچێنرابێت و لەسەر ئاگربێت، دواتر سیرە جنراوەکەی تێبکە.
- کەمێک لە بەهاراتەکە و بیبەرە تونەکە بکە بەسەریدا و پێکەوە سوربکرێنەوە.
- پاشان قیمەکە بکە ناوی و لەگەڵ کەوچکێکی چێشت دۆشاوی تەماتە، کەمێک خوێی پێوەبکە و بەجوانی سوریبکەرەوە.
- لە کۆتاییدا کەرەوزی جنراوی تێبکە تا تامی خۆشتربێت و سوریبکەرەوە.
- تەماتەکان قاش بکە و لە تاوەیەکی تردا سوریبکەرەوە.
- باینجانەکان پاکبکە و لە ناوەڕاستدا چەقۆی لێدە بەڵام قاشیان مەکە و کەمێک خوێی پێوەکە و لە تاوەیەکدا سووریبکەرەوە.
- قیمەکە بکە ناو باینجانەکانەوە و بە چیلکەی ددان دەمەکەی ببەستە.
- بیخە ناو ئەو تاوەی کە تەماتەکانی تێدا سورکراونەتەوە، بەمەرجێک تەماتەکان لەژێریدا دانرابێت.
- دواتر ڕیزێک تەماتە بخە سەری و سەری داپۆشە و لەسەر ئاگر داینێ.