ناتۆن پۆلۆنی
سەرکێشیکار بە ئامادەبووانی سەدان بینەر لە پاریس بەسەر پەتێکدا ٦٠٠ مەتر رۆشت.
وەك لە هەواڵێکی
ئاژانسی رۆیتەرزدا باسکراوە، ئەو سەرکێشیکارە توانی بەسەر حەبلێکەوە ٦٠٠ مەترەکە
تێبپەڕێنێت کە لە نێوان بورجی ئیڤڵ و باڵەخانەیەك لە لایەکەی دیکەی رووباری سینەوە
بەسترابوو.
پەتەکە لە بەرزی ٧٠
مەتر بەسترابوو، لە هەندێك لە قۆناغەکاندا بۆلۆن دانیشتن و لە هەندێك شوێندا
پاڵکەوت تا ئەو کاتەی کە گەیشتە کۆتایی رێگاکەی کە نیو کاتژمێری خایاند.
ئەو سەرکێشیکارە وتی،
"سەرەتای بورجی ئیڤڵ زۆر جوان بوو. لەکاتی نمایشکەدا هەستم بەوە نەکرد، هیچ
نەشدەترسام لەم بەرزاییە".
ئەم سەرکەوتنەش دوای ٤
ساڵ لە راهێنان هات پاش ئەوەی توانی ترسی لە بەرزاییەکان کۆتایی پێبهێنێت کە لە
منداڵییەوە هەیبووە.