بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی
بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان
وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
سەرکێشی لە دۆخی ماددیتدا مەکە و هیچ
پارەیەکی زیادە خەرج مەکە، وریابە و بڕیاری بەپەلە مەدە کە دواتر پەشیمان ببیتەوە
لێی.
گا 20/4 - 20/5
کەشی ئەمڕۆ ئارام و
ئاسودە بەخش دەبێت و هەست بە خۆشیی دەکەیت لە نزیك هەندێك لە هاوپیشەکانت، و
ئەگەری هەیە کە خەونێك بەدی بهێنیت.
دووانە 21/5 - 21/6
ئاگاداری ئەو رەخنە و
گلەییە دووبارانەبە کە لێت دەکرێت، بەزووترین کات راستییەکان باس بکە بۆئەوەی چیتر
ئەو کەسانە تۆمەتی ناڕاستت بۆ دروست نەکەن.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
ئەمڕۆ سوپرایزێکی خۆشی پێیە بۆت و واتلێدەکات
لە هەندێك وردەکاری پێشووتر تێبگەیت و یارمەتیت دەدات بتوانیت لەبوارێکی ریکلامیدا
یان مارکێتینگدا تواناکانت دەربخەیت.
شێر 23/7 - 22/8
ئەمڕۆ باس لە هەندێك هەواڵ دەکرێت کە ڕاست
نین و پەیوەندییان بە ژیانی پیشەیی کەسێکەوە هەیە، بەڵام بە قسەی کەسانی دیکە
هەرگیز هیچ کەسێك تاوانبار مەکە.
فەریك 23/8 - 22/9
ئەمڕۆ کۆتایی بە
کێشەکان دێت و باس لە رێککەوتنێك دەکرێت کە بەم نزیکانە دەست پێدەکات و قازانجێکی
باش بۆتۆ دەگەڕێنێتەوە.
تەرازوو 23/9 - 22/10
ئەمڕۆ باس لە رابردوو
دەکرێت و جارێکی دیکە سەرهەڵدەداتەوە، باشتروایە زیاتر وریابیت و بە وریاییەوە
مامەڵە بکەیت لەگەڵ دۆخەکەدا.
دووپشك 23/ 10-21/11
رۆژێکی گونجاوە و
دەرگا داخراوەکان بەرووتدا دەکرێنەوە و رێگەکەت ئاسان دەبێت، ئاگات لە دۆخی ماددیت
ببێت چونکە ئەگەری هەیە تاڕاددەیەك دۆخەکە ئاڵۆز ببێت.
كەوان 22/11 - 21/12
تەرکیز دەکەیتە سەر
لایەنی ماددی و هەست بە هەندێك شڵەژان دەکەیت و دۆخەکە تووشی دڵەڕاوکێت دەکات
بەڵام کاتییە و تێدەپەڕێت.
گیسك 22/12 - 19/1
رووبەڕووی هەندێك گرفت
دەبیتەوە بەڵام تۆ دڵنیایت لە تواناکانت و دەزانیت کە دەتوانیت بەرپرسیارییەتی
هەڵبگریت بۆیە بەرەو باشتر دەچیت.
سەتڵ 20/1 - 18/2
مەعنەویاتت
بەرزدەبێتەوە و جێگەی ئەو کاتانە پڕدەکەیتەوە کە بەهەدەرچوون و پڕۆژەیەك جێبەجێ
دەکەیت بۆئەوەی بتوانیت کار لەسەر پڕۆژەیەکی دیکەش بکەیت.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
هەست بە غەمباری و نیگەرانی دەکەیت بەهۆی
ئەوەی کەسێک لێت دوورکەوتووەتەوە کە لە رابردوودا گرنگییەکی زۆری پێتدەدا، دەزانیت
هۆکاری ئەو دوورکەوتنەوەیەش رەفتاری خۆت بووە.