نوێترین ڤێرژنی پەپجی مۆبایل کاراکراوە

AM:09:22:19/09/2021

2384 جار خوێندراوەتەوە

دوای چاوەڕوانی زۆری ئاشقانی یاری پەپجی، ڤێرژنی ١٠٦ی یارییەکە کارابوو.

ماڵپەڕی "العین" لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بۆ یەکەمجار یاری پەپجی لە ١٥ی مارسی ٢٠١٨ دەرکرا لەژێر ناوی "پەپجی مۆبایل 0.3.2"، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستاش یارییەکە ١٧٦ ملیۆن جار دابەزێنراوە.

دابەزاندنی پەپجی نوێ "PUBG Mobile 1.6"

دەکرێت هەموو یاریزانێت پەپجی نوێ داببەزێنێت ئەگەر یاری پەپجی ئاایی هەبێت، ئەمەش لەڕێگەی چەند هەنگاوێکەوە دەبێت:

هەنگاوی یەکەم ئەوەیە بچێتە ناو ئەپڵیکەیشنی دابەزاندنی بەرنامەکان، ئینجا بەدوای یاری پەپجیدا بگەڕێت.

هەنگاوی دواتر بریتییە لە پەنجەنان بە دوگمەی "update "دا و دوای چەند خولەکێكی کەم یارییەکە بە ڤێرژنی نوێوە دەستپێدەکاتەوە.

یاری پەبجی کە وێڕای ئەوەی بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە و بەڕاددەیەکی زۆر بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە بەڵام لە هەمان کاتدا رەخنە و تۆمەتێکی زۆری خراوەتە پاڵ، بەهۆی ئەوەی چەندین رووداوی کوشتن و خۆکوشتن بەهۆی یارییەکەوە روویداوە و حکومەتی بەشێکی زۆری وڵاتانیش دژ بەم یارییە وەستاونەتەوە.