پێش ئەوەی ھاوسەرگیریی لەگەڵ بکەیت ئەم ھەنگاوانە پەیڕەو بکە

PM:10:39:18/09/2021

4780 جار خوێندراوەتەوە

ھەڵبژاردنی ھاوبەشی ژیان و ھاوسەرگیریی کردن بڕیارێکی ئاسان نییە و پێویستە بەر لەم بڕیارە چەند ھەنگاوێکی گرنگ بنرێت تا دواتر ھیچ لایەنێک پەشیمان نەبنەوە و بڕیارەکەیان بە ھەڵە نەزانن.
ماڵپەڕی سەمای ھەواڵی ئاماژەی بە دیارترینی ئەو ھەنگاوانە کردووە کە بەر لە بڕیاری ھاوسەرگیریی دەبێت پەیڕەو بکرێن، بەم جۆرە:
ھاوبەشەکەت بناسە:
پێش ھاوسەرگیریی دەبێت ئەو کەسە بەباشی بناسیت و بزانیت ئامانجەکانی چییە لە ژیاندا، چونکە ئەمە یارمەتیتان دەدات لەیەکتر تێبگەن و یەکتان خۆشبوێت.
خێزانی ھاوسەری داھاتووت بناسە:
ھەوڵبدە زوو خێزانی ئەو کەسە بناسیت و بزانیت سروشتییان چۆنە، بۆ ئەوەی دوای ھاوسەرگیریی بتوانیت پەیوەندیت باش بکەیت لەگەڵیاندا و کێشەت بۆ دروست نەبێت.
 بەسروشتی خۆت مامەڵە بکە:
پێش ھاوسەرگیریی ھەوڵبدە بەردەوام بە سروشتی خۆت دەربکەویت و ھیچ کات خۆت بە جۆرێک دەرمەخە کە وانیت یان زیادەڕۆیی لە جوانکاری دەستکاریکردنی خۆتدا مەکە بۆ ئەوەی ئەو کەسە وەکو خۆت تۆی قبوڵ بێت.
ئەرکەکانی ماڵەوە بخەرە ئەستۆی خۆت:
بەر لە بیرکردنەوە لە ھاوسەرگیریی دەبێت بیر لەوە بکەیتەوە کە ئایا دەتوانیت ئەرکی ماڵەوە بەجێبھێنیت، ئامادەیی ئەوەت تێدایە کە ڕۆژێک منداڵ دروست بکەیت و بەخێوی بکەیت، چونکە ھاوسەرگیریی بەر لە ھەموو شتێک ئەرکە.
کەسێکی واقعیبە:
کەسێکی واقیعیبە و لە خەیاڵدا مەژی، زیادەڕۆیی مەکە لەو شتانەی کە دەتەوێت یان چاوەڕوانی دەکەیت، خەونەکانت و ئامانجەکانت بە ھاوبەشی ژیانت بڵێ تا بزانێت تا چەند بیرۆکە و ژیانتان بەیەکەوە دەگونجێت.
ئ.ل