سەگێک خاوەنی گەورەترین گوێیە

PM:05:52:18/09/2021

1756 جار خوێندراوەتەوە

کتێبی گینس بۆ تۆمارکردنی سەیر و سەمەرەکان لە نوێترین بابەتییدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک باسی سەگێک دەکات کە خاوەنی گەورەترین گوێیە و وەک تەنزێک لەسەری نوسیوویەتی "تەنها گوێیە".

ئەوەی خستووەتەڕوو کە تۆماری نوێیان بۆ درێژترین گوێ لەسەر سەگێکە ناوی لۆیە و لە ئۆریگنی ئەمریکا دەژی، درێژی هەریەک لە گوێکانی لوی ٣٤ سانتیمەترە، وەک لە کتێبی نوێی گینس ۆرڵد ڕیکۆردی ٢٠٢٢ ئەم هەفتەیە بڵاو کراونەتەوە.

خاوەنی سەگەکە کە ناوی پیج ئۆلسن دەڵێت: "لۆیە لەوانەیە وابیربکاتەوە کە ئەو تایبەتە، بەڵام من پێم وایە ئەو لە سەرەتاوە هەستی بەوەکردووە" وابزانم ئەو دەزانێت کە کەمێک لە باقی ئێمە باشترە".

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە زۆر شانازی دەکات بە سەگە مەنچکینە بچوکەکەیەوە کە زۆر تایبەتە.