ماڵپەڕی بلۆمبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ٢٥
خێزان لە هەرە دەوڵەمەندەکانی جیهانن و لەو ریزبەندەشدا، خێزانی ئال سعود فەرمانڕەوای
سعودییە ریزبەندی پێنجەمییان گرتووە و سەرمایەکەیان بە ١٠٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی مەزەندە
دەکرێت.
ماڵپەڕی بڵۆمبێرگی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە،
خانەوادەی واڵتۆنی ئەمریکی، لەریزی پێشەوەی خێزانە دەوڵەمەندەکانی جیهان دادەنرێن
و سەروەتەکەیان بە نزیکەی ٢٣٨ ملیار و دوو ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت و خێزانی فەرمانڕەوای
سعودیە "ئال سعود" ریزبەندی پێنجەمییان گرتووە و سەروەتەکەیان بە نزیکەی
١٠٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی مەزەندە دەکرێت.
ئەو ماڵپەڕە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەشکردووە،
سعودیە بەپلەی یەکەم پشت دەبەستێت بە هەناردەکردنی نەوت و بەگوێرەی دوایین توێژینەوەش،
رێژەی سامانی کانزایی سعودیە بە بەهای یەک ترلیۆن و ٣٠٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
هاوکات، هەریەکە لە خێزانی مارسی ئەمریکی، خێزانی
کوتشی ئەمریکی، هێرمس، خێزانی ئەمبانی هندی، خێزانی ویرتهایمەری فەڕەنسی، خێزانی جۆنسۆنی
ئەمریکی، خێزانی بویرنگری ئەڵمانی، خێزانی ماکمیلانی ئەمریکی، خێزانی ئەبریختی ئەڵمانی،
خێزانی روشی سویسری، خێزانی مولییزی فەڕەنسی، خێزانی کوانتی ئەلمانی، چەند خێزانێکی
دیکەی جیهانی لەریزبەندی ٢٥ خێزانە دەوڵەمەندەکەی جیهاندان.
هەر لەریزبەندییەکەدا، خێزانی جۆنسۆنی ئەمریکی،
لەپلەی ٢٥ەمدایە و سەروەتەکەی بە ٣٣ ملیار و هەشت ملیۆن دۆلاری ئەمریکی مەزەندە دەکرێت.
هەرچەندە خانەوادەی فەرمانڕەوای سعودیە بە پێنجەم
دەوڵەمەندترین خانەوادەی جیهان دادەنرێت، ژمارەی دانیشتووانی سعودیە بە زیاتر لە
٣٤ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت و بەگوێرەی داتایەکی فەرمی ئەو وڵاتەش، لەساڵی
٢٠١٧دا، ٢٠٪ دانیشتوانی سعودیە بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن.