بۆچی شەوان ناتوانی چاوت لەسەر مۆبایلەکەت لابدەیت؟

PM:09:01:16/09/2021

3368 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی پەیوەست بوونی زۆرمان بە مۆبایلە زیرەکەکانەوە، زۆربەمان شەوان کاتێک دەچینە سەر جێگە، بەبێ ئەوەی ئاگاداربین چەندین کاتژمێر بە دیار مۆبایلەکانمانەوە دەمێنینەوە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، باس لە هۆکاری شەونخونی دەکات بەهۆی زۆر بەکارهێنانی مۆبایلەوە کە لەلایەن دەروونناسانەوە ناوی لێنراوە دیاردەی revenge bedtime procrastination (تۆڵەکردنەوە لە کاتی خەوتن).

دەروونناسان لەبارەی ئەم دیاردەیەوە دەڵین کاتێک روودەدات کە کەسەکە بەهۆی ئیش و کارەوە کۆنترۆڵی ژیانی ئاسایی خۆی پێنەکرێت و کە هەست دەکەن کاتیان نییە لەچالاکیی خۆشیدا لەماوەی ڕۆژدا بەشداری بکەن بۆیە وەک تۆڵە کردنەوەیەک هەوڵدەدەن لە شەودا قەرەبووی بکەنەوە.

سارا مەکین دەرونناس و بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مەکین وێڵنس بۆ راوێژکاری لەو بارەیەوە وتی "رەنگە پەیوەندیەک لە نێوان فشاری زۆری رۆژ و بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی خەودا هەبێت، بۆیە باشترە بە جۆرێکی تر مامەڵە لەگەڵ فشاری کاتی رۆژدا بکرێت، چونکە کەم خەوی و درەنگ خەوتن زیانی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت."